بۆ خانمان: لەسەدا 85 ئارایشتگاکان پابەندى مەرج و رێنماییەکانن

بەپێی راپۆرتێکی لیژنەی بەدواداچونی ئارایشتگاکانى قائیمقامیەتی سلێمانی زۆربەی ئارایشتگاکان لە شاری سلێمانی پابەندن بەو مەرج و رێنماییانەی کە بۆیان دەستنیشان کراوە تەنها 6 شوێن پسوڵەى سەرپێچى بۆکراوە.
فەخریە حسن سەرۆکی لیژنەی بەدواداچونی ئارایشتگاکان لە لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش سەردانکردنی لیژنەکەیان لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا لە  1/6 تاوەکو 1/11/2014 (305) شوێنیان لە  سلێمانی دا بەسەر کردووەتەوە و رێنمایی پێویستیان پێداوان بۆئەوەی پابەندی مەرج و رێنکاییە یاساییەکان بن.
ووتیشی سەردانکردن و بەدواداچوونکردنمان بۆ ئارایشتگاکان  بۆتە هۆى کەمبوونەوەى سەرپێچییەکان بە جۆرێک %85 ئاراشتگاکان پابەندى مەرج و رێنماییە یاساکان بن و 6 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە غەرامە کراون و جۆری سەرپێچییەکانیش بریتی بوون لە (هەڵنەواسینى نرخەکان  و بەسەرچوونى مۆڵتەتى ئارایشتگاو سەنتەرەکانى جوانکارى).
سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیان لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەردەوام دەبێت و هەر ئارایشتگایەک پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و ئاگادار دەکرێتەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا مەرج و رێنماییەکان جێبەجێ بکات.