كیاو هۆندا بەهۆی بەنزینەوە سزادەدرێن

به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌و رێژه‌یه‌ی‌ كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌نزین زیاتر به‌كارده‌هێنن ، هه‌ردوو كۆمپانیا “كیا” و “هیوندای‌” به‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 350 ملیۆن دۆلار سزای‌ دارایی‌ دران.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاژانسی‌ پاراستنی‌ ژینگه‌ بۆی‌ ده‌ركه‌وت كه‌ چه‌ندین جۆری‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ هه‌ردوو كۆمپانیای‌ “كیا” و “هیوندای‌” له‌و رێژه‌یه‌ی‌ كه‌ بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه‌، به‌نزین زیاتر به‌كارده‌هێنێت، هه‌ردوو كۆمپانیای‌  ناوبراو به‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 350 ملیۆن دۆلار سزای‌ دارایی‌ دران.
سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ ئه‌و سزایه‌، باس له‌وه‌كراوه‌: له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چه‌ندین جۆری‌ ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ كراوه‌ به‌نزینی‌ زیاتر به‌كارده‌هێنن،  به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ردوو كۆمپانیا رازیبوون كه‌ بڕی‌ 200 ملیۆن دۆلار وه‌ك سزای‌ دارایی‌ بده‌ن، هه‌روه‌ها 50 ملیۆن دلاری‌ تریشیان لێوه‌رگیراوه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ پێویسته‌ قه‌ره‌بووی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌مه‌ش بڕی‌ سزاكه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 350 ملیۆن دۆلار.
باس له‌وه‌شكراوه‌: ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ كه‌ به‌نزین زیاتر به‌كارده‌هێنن بریتین له‌جۆره‌كانی‌ هیوندای‌ “ئه‌كسنت، ئه‌له‌نترا، ڤیلۆسته‌ر و سانتا فی” و جۆره‌كانی‌ كیای‌ “ریۆ و سۆڵ”.
جێی‌ باسه‌، هه‌ردوو كۆمپانیا “كیا و هۆندای‌” سه‌ر به‌ “كۆمه‌ڵه‌ی‌ هیوندای‌ بۆ ئۆتۆمبێل”ن ، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان به‌ لۆگۆیه‌كی‌ جیاواز ده‌رده‌كرێن.