بانكی ناوەندی روسیا ئاشكرای دەكات، ئەگەر ناچار ببن یەدەگی ئاڵتون بەكاردەهێنن بۆ خەرجكردنی بەهای كاڵای هاوردەكراو .
كسینیا یودایڤا جێگری یەكەمی پارێزگاری بانكی ناوەندی روسیا رایگەیاند: بانكی ناوەندی ئامادەیە یەدەگی ئاڵتون بەكاربهێنێت بۆ خەرجكردنی بەهای ئەو كاڵاو شمەكانەی هاوردەی روسیا دەكرێن، بەڵام لەكاتێكدا ئەگەر وڵاتەكەی ناچاربێت ئەو كارە بكات.
(كسینیا یودایڤا) كە سەرپەرشتی سیاسەتی نەختی بانكی ناوەندی روسیا دەكات لە مۆسكۆی پایتەخت بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: بەدواداچوون بۆ هەموو یەدەگی بانكەكەمان دەكەین بەئاڵتونیشەوە، كە بتوانین بەكاری بهێنین بۆ كڕینی پێداویستی، ئەگەر هاتوو ناچاربووین ئەوە بكەین.
بەگوێرەی ئاماری بانكی ناوەندی روسیا، لەمانگی رابردوودا یەدەگی ئاڵتونی روسیا گەیشتۆتە 37 ملیۆن ئۆنسە كە بەهاكەی بە 45 ملیارو 20 ملیۆن دۆلار دادەنرێت.