وەزارەتی كشتوكاڵ: هاوردەكردنی ئاژەڵ گرفتی بۆ دروستكردوین

بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری ئاشكرای دەكات: هاوردەكردنی ئاژەڵ بە شێوەی نا یاسایی گرفتی بۆ دروستكردون و زۆر جار ئەو ئاژەڵانە هەڵگری ڤایرۆسن.
لەوبارەیەوە عەباس عەلی ؛بەرێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم؛ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندوە: “هاوردەكردنی ئاژەڵ بەشێوەی نایاسایی گرفتی زۆری بۆ دروستكردوین، لەبەرئەوەی هەندێك جار بەشێك لەو ئاژەڵانە هەڵگری ڤایرۆسن و لە ناو ئاژەڵەكاندا بڵاودەبێتەوە، هەروەك ئەوەی لە ساڵی 2013 لە دهۆك ڕوویدا، كە بە هەوڵێكی زۆر توانیمان نەخۆشیەكە كۆنترۆڵ بكەین”.
 
وتیشی: “ساڵانە ئێمە لە ڕێگەی تیمەكانمانەوە دژی  6 نەخۆشی، ڤاكیسنی تایبەت دەدەینە ئاژەڵەكان و خۆشبەختانە ئێستا هیچ جۆرە نەخۆشییەك لە ناو ئاژەڵەكاندا نییە” .
ئاماژەی بەوەش كرد: “بە پێی ئەو داتایەی لە بەردەستماندایە 3 ملیۆن و 750 هەزار سەر مەڕ و بزن و زیاتر لە 316 هەزار سەر ڕەشەوڵاخ و 4 هەزار گامێش لە هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێمدا هەیە و ئێمە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین، كە گەشە بە سامانی ئاژەڵداری بدەین”.