مه‌ڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ركه‌رتی غه‌زه به‌شێك له‌هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی هینایه‌گۆ‌و هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه به‌جۆرێك ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد.
له‌و نێوه‌نده‌شدا سۆپه‌رستاری گۆرانی عه‌ره‌بی (ڕاغب عه‌لامه) له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌و له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه نوسی:”خودایه…غه‌زه……… گه‌نجان‌و پیران‌و منداڵان‌و ژنانی به‌تۆ ده‌سپێرم، كه تۆ باشترین پارێزه‌ری”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕاغب عه‌لامه داوای له‌هه‌وادارانی كرد، تا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ غه‌زه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی دوعا بكه‌ن.