بازرگانانی ئوردن داوای قه‌رزێكی كۆن له‌حكومه‌تی عیراقی ده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا به‌شێوه‌ی كه‌لوپه‌ل ره‌وانه‌ی عێراق كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئوردنی به رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دای عیراقی راگه‌یاندوه،كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته داوای له‌به‌غدا كردوه پاره‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاڵایانه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا له‌لایه‌ن بازرگانانی ئوردنییه‌وه ره‌وانه‌ی عیراق كراون و به‌هاكه‌شیان ده‌گاته 521.7ملیۆن دۆلار.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌واد عه‌بباس باڵیۆزی عیراق له‌عه‌ممان رایگه‌یاندوه: به‌م نزیكانه وه‌فدێكی ئوردنی سه‌ردانی عیراق ده‌كات بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رونیكردوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن به‌غداشه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره بلۆككراوانه‌ی عیراق ده‌كرێت، كه له‌پاش روخانی رژێمی به‌عسه‌وه له‌و وڵاته‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
به‌پێی داتای فه‌رمانگه‌ی ئاماری گشتیی ئوردن له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئاستی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و وڵاته بۆ عیراق گه‌یشتوه‌ته 267.9ملیۆن دۆلار و به‌به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو بڕه‌كه به‌رێژه‌ی 18% به‌رزبوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ئوردنیشه‌وه له‌ساڵی رابردوودا به‌بڕی 379.2ملیۆن دۆلار كه‌لو په‌ل و كاڵای له‌عیراقه‌وه هاورده كردوه.