لەپارێزگای سلێمانی بڕیاری نوێ لە بارەی هاودەرکردنی ئەو بەروبوومانە دەدرێت کە مانگانە لەرێگەی خاڵە سنورییەکانەوە دەهێندرێتە ناوەوەی هەرێم و بەپێی بڕیارەکەش گۆڕانکاری لە رێژەی هاودرەکردنی ئەو بەروبومانەدا دەکرێت و بەرەچاوگرتنی رێژەی بەروبومی ناوخۆیی رێکدەخرێت.
لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ناوخۆیی و دەرەکی پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە و بڕیاردرا پێداچونەوە بەرێژەی هاوردەکردنی بەروبومی دەرەکیدا بکرێت و بەپێی خواستی هاوڵاتیان و گۆڕانکاری وەرز رێگە بەهاوردەکردنیان بدرێت و کارئاسانی پێویستیش پێشکەش بە بازرگانان بکرێت .
پاش تاوتوێکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی بەروبومی سامانى پەلەوەرى و ئاژەڵ و ماسى کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت بڕیاردرا رێژەی هاوردەکردنی بەروبوم بۆ ئەم مانگە بەم جۆرە رێکبخرێت ، رێگە بەهاوردەکردنی 600 تۆن مریشکی بدرێت بە مەرجێک ساغکردنەوەی رێژەی 10% بەروبومی ناوخۆی مریشک رەچاوبگرێت و هەروەها رێگە بە هاوردە کردنی 300 تۆن ماسی بدرێت ، هێلکەو گۆشتی سوریش کراوە دەبێت و بە پێی پێویستی و خواستی هاوڵاتیان رێگە بەهاوردەکردنی بدرێت ،
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی سلێمانیش داواى لە لیژنە هاوبەشەکان کرد بەبەردەوامی چاودێری نرخى هەموو ئەو خواردن و بەروبوومانە بکرێت کە هاوردە دەکرێن و لە بازارەکاندا ساغ دەکرێنەوە.