سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كورستان پێشبینی ده‌كات نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت، له‌باره‌ی نرخی غازیش رایگه‌یاند، هیچ هۆكارێك نیه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌و گرانكردنی نرخی غاز.
د. عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌ن باڵای نه‌وت و غاز نرخی به‌نزینی بۆ 900 دینار زیاد كرد، له‌كاتی ئێستا خواست له‌سه‌ر به‌نزین له لایه‌ن شۆفێرانه‌وه كه‌مبوه‌ته‌وه.
وتیشی: “كاتێك خواست له سه‌ر هه‌ر شتێك كه‌مده‌بێته‌وه به دڵنیاییه‌وه نرخه‌كه‌شی داده‌به‌زێت، بۆیه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌نزین و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهان به شێویه‌كی گشتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كورستان بۆ خوار 800 دینار كه‌مبكرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت نرخی غاز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی وتی: “كێشه‌كانی كه‌مبونه‌وه و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی غاز ته‌كنیكین، هیچ هۆكارێك نیه بۆ گرانبوونی، بۆیه ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین تا كێشكه چاره‌سه‌ر ببێت”.