ملیۆنه‌رێكی كۆری له وڵاتی به‌حره‌ین هه‌موو رۆژێك خۆڵ و خاشاكی سه‌رجاده‌كان كۆده‌كاته‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، خۆڵ و خاشاك توشی نه‌خۆشیمان ده‌كات بۆیه پێویسته كۆیان بكه‌ینه‌وه.
(یۆ) ئه‌و ملیۆنه‌ره كۆرییه‌یه كه ماوه‌ی 11 ساڵه له به‌حره‌ین كاری سه‌رمایه‌داری ده‌كات، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی رێگر نه‌بووه له ئه‌نجامدانی كاری باش و به كه‌سێكی ساده ده‌ناسرێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا دیاره، ئه‌و هه‌موو رۆژێك و ده‌مه‌وبه‌یان هه‌ڵده‌سێت به پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ی كه نزیكه له شوێنی نیشته‌جێبوونی له به‌حره‌ین.
یۆ ده‌ڵێ: “بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆیه پێویسته كۆبكرێنه‌وه.
ئه‌و ملیۆنێره كه خۆی ناوناوه سه‌رۆكی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: “ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات كارێكی ته‌ندورسته و پێی خۆشخاڵه”.