چه‌ند ساتێك پێش مردن

ژنه‌ نه‌خۆشێكی‌ خه‌ڵكی‌ به‌نینی‌ ئه‌فریقا ته‌نها (3) كاتژمێر پێش مردنی‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی‌ كه‌ خۆشیده‌ویست هاوسه‌رگیریی‌ كرد.
به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، مه‌راسیمی‌ هاوسه‌رگیری‌ (شارلۆت ئاقوج)ی‌ (32) ساڵه‌، (3) كاتژمێر پێش مردنی‌‌و له‌كاتێكدا له‌قاوشی‌ یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ شاری‌ پالیرمۆی‌ ئیتاڵیادا چاودێری‌ ده‌كرا، به‌ئاماده‌بوونی‌ كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌‌و هه‌ندێك له‌دۆستانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.
میمۆ لۆچیزی‌ (37) ساڵه‌‌و هاوسه‌ری‌ ئه‌و ژنه‌ نه‌خۆشه‌ وتوویه‌تی‌ :”ده‌مویست به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌م دنیایه‌ جێبهیڵێت”.
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ش، خاتوو شارلۆت (7) ساڵ پێش ئێستا له‌وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ هاتبووه‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیا.