به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا سوره له‌سه‌ر به‌رنامه‌و بۆچونه‌كان له‌باره‌ی كه‌یسی كرێكارانه‌وه له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی تر بۆچونه‌كانی به‌ریتانیا ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ڵمانیاش ڕایگه‌یاند، دڵنیایه له‌وه‌ی كه به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر بۆچونه‌كانی، بۆیه پشتیوانی له‌ده‌رچونی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
گۆڤاری (دێر شپیگل)ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكردوه، (ئه‌نجێلا مێركڵ) ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندوه، پشتیوانی له‌ده‌رچونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، ڕونیكردۆتهوه، وایده‌بینێت كه به‌ریتانیا نزیكه له‌به‌جێهێشتنی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، تا سازشكردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی، بۆیه باشتره كه یه‌كێتیه‌كه به‌جێبهێڵێت، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره كه به‌رلین نزیكبونه‌وه‌ی ده‌رچونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، حكومه‌تی له‌نده‌ن سوره له‌سه‌ر قایلكردنی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی هاتوچۆكردنی كرێكاران له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
گۆڤاره‌كه باسی ئهوهشیكردوه، به‌ریتانیا داواده‌كات كۆنترۆڵی ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه بكرێت كه توانای كاركردنیان نییه‌و له‌نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوایكردوه، ده‌بێت ئه‌و كرێكاره‌ی كه پاش سێ مانگ ناتوانێت خۆی كارا بكات، ده‌ربكرێت.