بە پێی رێنماییەكانی كۆمەڵەی كاسبكارانی سلێمانی رۆژی هەینی رۆژی پشووە بۆ سەرجەم زەرەنگەرەكان، بۆ جەختكردنەوەی رۆژی هەینی وەكو رۆژی پشووی زەرەنگەرەكان لە بازارەكانی شاری سلێمانی ئەمرۆ سێ شەممە قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری هەریەك لە بەرێوەبەرایەتییەكانی كوالیتی كۆنترۆڵ و چاودێری بازرگانی و كۆمەڵەی كاسبكارانی سلێمانی كۆبوویەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر داوای زەرەنگەرەكان خۆیان رۆژی هەینی وەكو رۆژی پشوو دیاریكراوە، بۆیە دەبێت پابەندی رۆژی دانراو بن
ووتیشی لەو رۆژەدا مامەڵەی كرین و فرۆشتنی زێر قەدەغەیە و بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دا دەكرێت.