په‌رله‌مانتارێكی‌ عیراقیه‌: داوا ده‌كرێت به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ 12% كه‌مبكرێته‌وه‌

قوسه‌ی‌ عه‌بادی‌ ئه‌ندامی‌ لیستی‌ عیراقییه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاشكرایكرد، داواكاری‌ سیاسی هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ عێراق له‌ 17% بۆ 12%، تا ئه‌و سه‌رژمێری‌ له‌ ته‌واوی‌ عیراقدا ئه‌نجام ده‌درێت.



ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایگه‌یاند، ده‌بێت دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێری‌ جارێكی‌ تر بودجه‌ی‌ وڵات به‌پێی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان دابڕێژرێته‌وه‌، له‌و كاته‌شدا هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ چه‌ند بوو ئه‌وه‌نده‌ بودجه‌ی‌ بۆ ته‌رخان بكرێت.



هه‌رێمی‌ كوردستان ساڵانه‌ 17% بودجه‌ی‌ عیراق وه‌رده‌گرێت، سه‌رباری‌ وه‌رگرتنی‌ داهاتی‌ ساڵانه‌ی‌ مه‌رز و داهاته‌ ناوخۆییه‌كانی‌ تر، كه‌ به‌ وته‌ی‌ به‌شێك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ تائێستا هه‌رێم ئه‌و داهاتانه‌ی‌ راده‌ستی‌ به‌غدا نه‌كردوه‌و بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 ی‌ عێراقیش به‌ 138 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌ و پشكی‌ هه‌رێمیش بریتیه‌ له‌ زیاتر له‌ 14 تریلیۆن دینار.