به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا توێژینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی لێڵی ئاوی سلێمانی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گۆڕینی فلته‌ره‌كانی پاڵاوتنی ئاوی سلێمانی، پێویستی به‌نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار هه‌یه.
(فه‌رهاد محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی، به NNA ڕاگه‌یاند، توێژینه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌كردنی گرفتی لێڵی ئاوی سلێمانی، وتیشی:”هه‌وڵده‌ده‌ین ساڵی داهاتوو ماده‌یه‌ك لهفلتهرینی ئاوه‌كه‌دا به‌كاربهێنین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی لێڵی ئاو، له‌ئێستادا تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ین”.
سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی فلته‌ره‌كانی ئاو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، به‌نیازبون فلته‌ره‌كانی تایبه‌ت پاڵاوتنی ئاوی خواردنه‌وه بگۆڕن، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره‌بكه‌ن، وتیشی:”گۆڕینی فلته‌ره‌كان پێویستی به‌نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار هه‌یه”.