پارێزگای سلێمانی مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی خوزایارن ببنه فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی ، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، پێویستی به فرۆكه‌وان هه‌یه بۆ فرۆكه مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه ببێت به فرۆكه‌وان، ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێـت كه له‌خواره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه، یاخود ده‌توانێت سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی بكات، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر.
له‌باره‌ی مه‌رجی خوازیاریش بۆ فڕۆكه‌وان ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ده‌بێـت ده‌رچوی ئاماده‌یی به‌شی زانستی بێت‌و ته‌مه‌نی له نێوان (18-20) ساڵ بێت، یاخود ده‌بێت، ده‌رچووی كۆلێژه زانستییه‌كانی به‌شی فیزیا و ماتماتیك بێت، ته‌مه‌نیشی له‌نێوان (23-25) ساڵ بێت.
ڕونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌رچوانی ئاماده‌یی، پێویسته نمره‌كانی (70%) كه‌متر نهبێتو له وانه‌ی فیزیاشدا (75%) كه‌متر نه‌بێت، له‌پشكنینی پزیشكی مه‌ده‌نیشدا ده‌ربچێت، به‌پێویستی ده‌زانن كهفالهتیش پێشكه‌ش به‌كۆمپانیا بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش خوازیار نا‌بێـت سزادرابێت به تاوانه‌كانی (كوشتن‌و به‌دڕه‌وشتی).
له‌باره‌ی كاتی وه‌رگرتنی فۆڕمه‌كان تیایدا هاتووه، له‌به‌رواری (2-11) واته له‌مڕۆوه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی فۆرمه‌كان له پارێزگای سلێمانی، كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانیش تا به‌رواری (1-12) ده‌بێت.