ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی توركیا، (موسلم گیورسێس) له‌نه‌خۆشخانه له‌ژووری بوژاندنه‌وه‌ی دڵدایه، پزیشكه‌كانیش زۆر بێهیوان‌و ده‌ڵێن:”ژیانی له‌مه‌ترسیدایه”.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (میللییه‌ت)ی توركی، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا‌و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵ بۆ گیورسێس ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ئێستا كێشه له‌گورچیله‌كانی‌و جگه‌ریدا دروست بووه‌و ژیانی له‌مه‌ترسیدایه.
پزیشكه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕایانگه‌یاندووه، جه‌سته‌ی گیورسێس زۆر لاواز‌و تێكچووه، چونكه پێشتر هیچ جۆره پاراستنێكی نه‌كردووه، هه‌رچه‌ند له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا هه‌وڵیانداوه واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنێت، ئه‌ویش بێسوود بووه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵیان بۆ كردووه‌و دوو ده‌ماریشیان گۆڕیوه، به‌ڵام ئێستا گورچیله‌كانی‌و جگه‌ری به‌ته‌واوی لاواز بوون‌و مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دروست كردووه.
به‌وته‌ی پزیشكه‌كان:”گورسێس ئێستا له‌ژووری بوژاندنه‌وه‌ی دڵدایه‌و مه‌ترسیش له‌سه‌ر ژیانی به‌رده‌وامه”.