ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ریاییه‌كان رایگه‌یاندوه، خراپی كه‌ش و هه‌وا هۆكاربووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆیه له رۆژی شهممهه 1.44 ملیۆن به‌رمیل رۆژنه هه‌نارده‌كراوه كه له رۆژانی رابردوودا رۆژانه 2.28 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارد ده‌كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، خراپی كهشو هه‌واو شه‌پۆل و ره‌شه‌بای به‌هێز له ده‌ریا له رێره‌وه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی ده‌ریاوه‌و وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك به‌هۆی شكاندنی بۆریه نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كان به‌هۆی هێرشه تیرۆرستیه‌كانه‌وه له مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مانه هۆكاربوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق.