مامۆستایەکى زانکۆ: هەرقەرزێک حکومەت بیکات باجەکەى هاوڵاتى دەیداتەوە

مامۆستایەکى زانکۆ  و شارەزای ئابورى پێى وایە حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرقەرزێک بکات هاووڵاتى باجەکەى دەداتەوە، بۆیە داوادەکات لەگەڵ حکومەتى عێراقى دانوستان بکرێت بەڵام بەکۆمەڵێک مەرج.
دکتۆر نەوشیروان ڕەشید مامۆستاى زانکۆ و شارەزاى ئابورى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند” من پێموایە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێستادا پەنا نەباتە بەر قەرز بەهەر شێوەیەک بێت دەرەکى بێت یان ناوخۆى” 
وتیشى” حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک مەرجى هەیە تێیدانیە تا بتوانێت قەرزى پێوەبکات چونکە دامەزراوەى دارایمان نیە تاحکومەت قەرزى لێوەبکات”.
ئەو مامۆستاى زانکۆیە پێى وایە لەبرى ئەوەى پەنا ببرێتە بەر قەرز پێویست دەکات بگەڕێینەوە لەگەڵ بەغداد بەکۆمەڵێک میکانزمى تازە و مەرجى تازەوە لەگەڵبەغداد ئەو کێشەیە چارەسەربکەین .
نەوشیروان حەسەن جەخت لەوەشدەکاتوە” ئەگەر بێت و ئەو قەرزە بکرێت ئەوا هاووڵاتى بەدەرەجەى یەکەم زەرەرمەند دەبێت چونکە گەڕاندنەوەى ئەم قەرزە ئێمە وەک سەرچاوەى داهات لەبەردەستماندا نیە بۆیە دەبێت ئەمە هاوڵاتى بیداتەوە”
لە ئێستادا حکومەتى هەرێمى کوردستان لەناو ئەنجومەنى وەزیراندا پرۆژەیەکى گەڵاڵەکردووە بۆ وەرگرتنى قەرز لەووڵاتانى دیکە بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى داراى هەرێمى کوردستان بەڵام تا ئێستا ئەو پرۆژەیە گفتوگۆى لەسەر نەکراوە و نەگەشتۆتە پەرلەمان .

ز.ر