عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی گۆڕانكاری له نرخه‌كانی نه‌وت، ناتوانن بودجه‌ی 2014 پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه به گوته‌ی عه‌بدولمه‌هدی، له‌گه‌ڵ كۆتایی ساڵدا ئه‌و هه‌نگاوه سوودی نییه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌و زیاده‌ڕۆییه زۆره‌ش كرد كه له خه‌رجییه‌كاندا كراوه و پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا گوتی، عێراق پێویستی به قه‌رزی بیانی نییه، چونكه داهاته‌كانی چوار هێنده‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی دراوسێی ده‌بێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئابووری عێراق ته‌نها پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت ، بۆیه پێویسته هه‌موان له‌وه تێبگه‌ن كه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه، مایه‌پوچی له‌دوایه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوتیشی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌توانێت به هه‌وڵی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی، به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان زیاد بكات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئۆپێك كرده‌وه تا ڕووبه‌ڕووی ره‌وشی ئێستای بازاره‌كانی جیهانی نه‌وت و دۆخی هه‌ندێك وڵات ببنه‌وه كه نه‌وتی عێراق هه‌نارده ده‌كه‌ن.
ز.ر