وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندان، ئابوری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌جۆرێك پسپۆڕ‌و چاودێرانی بواری ئابوری چاوه‌ڕوانی ئه‌و هه‌نگاوه ئابوریه نه‌بون.
تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی، ئابوری ئه‌مریكا له‌نیوه‌ی سێیه‌می ئه‌مساڵدا، 3.5% گه‌شه‌ی كردوه، له‌كاتێكدا كه پسپۆڕ‌و چاودێرانی بواری ئابوری ئه‌مریكا، چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕێژه‌یه‌یان نهكردو وایانده‌بینی، كه ئابوری ئه‌مریكا له‌نیوه‌ی سێیه‌می ساڵی 2014دا ئه‌وپه‌ڕی تا 3% گه‌شه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌مریكی، گه‌شه‌كردنی نیوه‌ی سێیه‌می ئه‌مساڵی ئابوری ئه‌مریكا، له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا هاوشێوه‌ی نه‌بوه.