زێڕ و زیو بۆ نزمترین ئاست دابەزین

 
بەهای زێڕ و زیو لە كۆتا رۆژی هەفتەدا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی، بەرارود بە چوار ساڵی رابردوو. ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دەرچوونی داتا ئەرێنییەكانی ئابووری لە جیهان.
پاش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی خۆی، زێڕ و زیو نزمترین ئاستی خۆیان تۆمارکرد. تۆماركردنی ئەو ئاستە بەرزەی دۆلار پاڵپشتبوو بەو داتا ئەرێنییانەی، كە لە بازاڕەكانی ئەمریكا دەرچوون لەمڕۆ هەینی 31ـی تشرینی یەکەمی 2014.
یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان لە مامەڵە راستەوخۆكاندا زیاتر لە 2% بەهاكەی لەدەستدا و هەر ئۆنسێك بە 1168 دۆلار و 66 سەنت فرۆشرا، كە ئەمە نزمترین ئاستە بەراورد بە تەمموزی ساڵی 2010 تا ئێستا.
هەروەها بەهای زیو داكەوت بە رێژەی 3%، بەشێوەیەک یەك ئۆنسە زیو بە 15 دۆلار و 94 سەنت فرۆشرا لە بازارەكانی جیهان كە ئەمە نزمترین ئاستە بەراورد بە شوباتی 2010 تا ئێستا ئەمەش چوارەم دابەزینی مانگانەی زیوە لە دوای یەكترەوە.
 
ز.ر