” کۆمپانیاکان زۆرتر لە ملیارێک دۆلار قەرزاری حکومەتن “

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ملیارێک و 200  ملیۆن دۆلاری حکومەت قەرزدارن.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوە، ئەو کۆمپانیایانەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان کاریان کردووە ملیارێک و 200  ملیۆن دۆلاری حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزدارن، لە کاتێکدا حکومەت بە سوودێکی زۆر کەم ئەو قەرزەی داوە بە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، بۆیە پێویستە حکومەت بەزووترین کات ئەو قەرزانە وەربگرێتەوە، چونکە هەرێمی کوردستان خۆی تووشی قەیرانی دارایی بووە .