نرخی نه‌وتی خاوی برنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزده‌بێته‌وه و مامهڵهكارانیش پێشبینی ده‌كه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا نرخی سوود وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه به‌های دۆلار دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر نرخ نه‌وت ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 87.49 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
مایكڵ هیوسن گه‌وره لێكۆڵه‌ری كۆمپانیای “CMC markets”ی به‌ریتانی كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه وتی: “پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار كه‌مێك داببه‌زێت گه‌ر بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش پشتیوانی له نرخی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌كات”.
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا ئه‌لبه‌دری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت “ئۆپیك” وتی: “ئامانجی رێكخراوه‌كه نرخێكی دیاریكراو نییه بۆ نه‌وتی خاو و پێویست به نیگه‌رانی ناكات له دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان”.
ئه‌لبه‌دری پێشبینی كرد به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكی خاوببێته‌وه و ئۆپیك ئاماده‌بێت له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2020دا رۆژانه 40 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت.