محه‌مه‌د ته‌قی، موده‌ریسی گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌ی عیراق به‌پێویستی زانی حكومه‌ت ته‌نها پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستێت، به‌ڵكو دامه‌زراوه پیشه‌سازییه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانیش زیندوو بكاته‌وه.
سایتی شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه: موده‌ریسی داوایكردووه حكومه‌تی عیراق توانا و داهێنانه ناوخۆییه‌كان به‌گه‌ڕ بخاته‌وه له‌وانه، كاركردنهوهو به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی پیشه‌سازیی سه‌ربازی، كه له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، تا ته‌نها پشت به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وت نه‌به‌سترێ و ئابووریی وڵات پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
هاوكات جه‌واد پۆڵانی، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی عیراق داوایكردبوو فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی پیشه‌سازیی سه‌ربازی دووباره دابمهزرێتهوهو به‌یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانیشی له‌قه‌ڵه‌مدابوو بۆ بنیادنانه‌وه‌ی وڵات.
ده‌سته‌ی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس كه چه‌ندین كۆمپانیای له‌خۆ گرتبوو، دوای ئازادكردنی عیراق و به‌بڕیاری پۆڵ بریمه‌ری حاكمی مه‌ده‌نیی ئه‌وكاته‌ی عیراقه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوز