وێنەی دراوە نوێیەكانی عێراق ببینە

 
بانكی ناوەندی عێراق لەسەر دراوەكانی 5 هەزاری و 10 هەزاری و 25 هەزاری گۆڕانكاری لە نەخشەسازی دەرەوەی دراوەكە كردووە و بەنیازە لە سەرەتای ساڵی نوێ ئەو دراوە نوێییە بخاتە بازاڕەكانەوە.
 
بانكی ناوەندی عێراق لە پێناو بەهێزتركردنی سیستەمی بەرگری لە دراوی عێراقی كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورەی لە دراوی دیناری عێراقی ئەنجامداوە، هەروەها گۆڕانكاری لە نەخشەی دراوەكان كردووە و سیمێكی تایبەتی خستۆتە ناو دراوەكان بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری زیاتر بكات و بیپارێزێت لە تەزویركردن.
بانكی ناوەندی عێراق بەنیازە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو دراوە نوێیانە بخاتە بازاڕەكانەوە كە گۆڕانكاری تێداكردووە كە بریتین لە دراوەكانی 5 هەزاری و 10 هەزاری و 25 هەزاری هەروەها بە نیازە لە ساڵی داهاتوو دراوی 50 هەزاری بخاتە بازاڕەكانەوە كە ئەمە دراوێكی نوێیە و بۆیەكەمجارە بانكی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەكانەوە، كە هەرسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و عەرەبی لەسەر نووسراوە ئێستا ئەو دراوە نەخشازی دروستكردنەكەی تەواو كراوە و تەنها كاری چاپكردنی ماوە، كە بەپێی پلانی بانكی ناوەندی تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو دراوەش دەكەوێتە بازاڕەكانەوە.
دەربارەی بوونی زمانی كوردی لەسەر ئەو دراوە نوێیە، نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، دەرچوونی ئەو دراوە نوێیانە بەو گۆڕانكاریانە پێچەوانەی دەستوورە، چونكە بەپێی دەستوور زمانی كوردی و عەرەبی دوو زمانی فەرمین لە عێراق و دەبێت دراوی عێراقی هەردوو زمانەكەی لەسەر بێت، بەڵام لەو دراوە نوێیانە تەنها دراوی 50 هەزاری زمانی كوردی لەسەر نووسراوە.
 
 
 
ز.ر