ئه‌لیسا له كرواتیا سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنه بۆ ئه‌وه‌ی رێكلام بۆ ماركه‌یه‌كی جیهانیی خشڵ و زێڕ بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (نواعم)، ئه‌لیسا، خانمه گۆرانبێژی لوبنانی ئه‌و رێكلامه به یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌كات و ماوه‌ی سێ رۆژ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی فه‌ره‌نسی كه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و رێكلامه هاتووه، سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن ده‌بێت.
كاری وێنه‌گرتنه‌كه له خانه‌ی ئۆپێرای كرواتیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ند پسپۆڕێكی جوانكاریی لوبنانیش یاوه‌ریی ئه‌لیسایان كردووه.