وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم ئاشکرای ده‌کات که له کۆتایی ئه‌مساڵدا ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، حکومه‌ت له توانایدا ده‌بێت کۆتایی به قه‌یرانی دارایی بهێنێت و مووچه‌ش له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌کرێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: به به‌رزکردنه‌وه‌ی 450 هه‌زار به‌میل نه‌وت له یه‌ک رۆژدا حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک توانای دابینکردنی مووچه‌ی ده‌بێت، به‌ڵکو توانای دابینکردنی بودجه‌ی ته‌شغیلی و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و زۆربه‌ی پێداویستیه‌کانی تری ناوخۆی هه‌رێمی ده‌بێت.
وتیشی: “له‌سه‌ره‌تادا رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کرا، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له یه‌ک رۆژدا، قۆناغ به قۆناغیش ئاستی وه‌به‌رهێنان باشتر ده‌بێت”.
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نێوان حکومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، ناوبراو رایگه‌یاند: “له ئێستادا له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بادی و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و کێشه‌یه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا چاره‌سه‌ر بکرێت”.
وتیشی: “دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی ئاب کۆتایی هاتووه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابه‌شده‌کرێت”.