لە گەرەکى کوردسات 2 نانە‌واخانە‌ دادە‌خران

 
بەهۆی پابەند نەبونی بە مەرجە تەندروستیەکانەوە هەردوو نانەواخانەى (قەندیل و هاورێ) لە گەرەکى کوردساتى شاری سلێمانی لەلایەن لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە داخرا.
لەو بارەیەوە دیار کەمال سەرۆکی لیژنەى نانەواخانەو فرنەکان رایگەیاند ئەو نانەواخانانەى کە داخران بەهۆی پابەند نەبونیان بووە بە جێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکانەوە.
وتشی چەندین جار لیژنەی چاودێرى نانەواخانەو فرنەکانى سەر بە لیژنەهاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی سەردانی ئەو نانەواخانانەیان کردووە و خاوەنەکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە پابەند بن بە جێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکانەوە بەڵام بابەند نەبون.
 
لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان لە سەر فەرمانی قائمقامی سلێمانی بڕیارى داخستنیان درا تا ئەو کاتەی پابەند دەبن بەجێبەجێ کردنی هەموو مەرج و رێنماییەکانەوە.