فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسای (سندوقی مووچه و خانه‌نشینی حكومی) ئاماده‌كردوه و بڕیاره له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت. پڕۆژه یاساكه كه كۆپیه‌كی ده‌ست (باس) كه‌وتووه له 24 مادده پێكهاتووه، به گوێره‌ی پێناسه‌ی پڕۆژه‌كه ئه‌و سندوقه، وه‌ك ده‌زگایه‌كی گشتی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر هه‌ژماری نه‌فه‌قاتی حكومه‌ت داده‌مه‌زرێت، و بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت.
به‌پێی ناوه‌رۆكی پڕۆژه‌كه، ئه‌و سندوقه‌كه له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مان ده‌بێت، و ده‌سته‌كه‌ش له سه‌رۆكی سندوق به‌پله‌ی وه‌زیر ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانانیش تیایدا ئه‌ندام ده‌بن.
ده‌سته‌ی سندوق بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه و حیساباتی خیتامی، پێشنیازكردنی پڕۆژه یاسای تایبه‌ت به مووچه و خانه‌نشینی و مكافه‌ئات و دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.
له مادده‌ی پێنجه‌می پڕۆژه‌كه‌ی ئاماژه به داهاتی سندوقه‌كه كراوه كه‌له شه‌ش جێگاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئیشتراكاتی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ر به‌ڕێژه‌ی 3%ی كۆی گشتی مووچه‌كه‌ی، رێژه‌ی پێنج له‌سه‌دی داهاتی گشتی ناوخۆی هه‌رێم، رێژه‌ی ته‌رخانكراوی نه‌فه‌قاتی ته‌شغیلی مووچه له‌بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به دیاریكردنی 30% داهاتی سندوقه‌كه، ته‌به‌ڕووعات و زه‌كات و هاوكاری جۆراوجۆری رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێژه‌ی 2%ی داهاتی ساڵانه‌ی سندوقی داهاته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێم.
ئه‌و فه‌رمانبه‌رو كه‌سانه‌ی له سندوقه سودمه‌ند ده‌بن ده‌بێت خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و ناسنامه‌ی باری شارستانی و نفوسی عیراقی بن، له‌چوارچێوه‌ی سنووری ئیداری هه‌رێمی كوردستان، یان سه‌ربه یه‌كێك له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كانی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێم بن.
جه‌ختكراوه‌ته‌وه فه‌رمانبه‌رانی هاوبه‌شی سندوقه‌كه له كاتی ته‌واوبوونی خزمه‌ت به‌ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدان، یان له‌كاركه‌وتنی ته‌واو(حجز)، یان خراپی باری ته‌ندروستی، یان گه‌یشتن به‌ته‌مه‌نی خانه‌نشینبوون، به‌مه‌رجێك ماوه‌ی ئیشتراكه‌كه‌ی له‌سندوق كه‌متر نه‌بێت له 15ساڵ. له مافه‌كانی سندوق سودمه‌ند ده‌بن.
ته‌وابوونی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ر یان به‌مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی، یان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ خانه‌نشینكردنیان ده‌بێت، ته‌واوبوونی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆی به‌مه‌رجێك ماوه‌ی ئیشتیراكه‌كه‌ی له‌سندوق كه‌متر نه‌بێت له 15 ساڵ و ته‌مه‌نی له 50 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ ره‌گه‌زی نێر و له 45 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ ره‌گه‌زی مێ.
به‌پێی پڕۆژه یاساكه له‌مادده‌ی سیانزه‌هه‌م ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مافی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه وه‌ك میراتگر: *كوڕ: ده‌توانێت سودمه‌ندبێت، وه‌ك میراتگر به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی له‌خوارووی 20 ساڵ بێت، یان توانای كاركردنی نه‌بێت.
*كچ: ده‌توانێت سودمه‌ندبێت وه‌ك میراتگر به‌مه‌رجێك مێردی نه‌كردبێت، یان هه‌مان مه‌رجی خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و مادده‌یه تێیدا بێت.
*باوك: ده‌توانێت سودمه‌ندبێت وه‌ك میراتگر به‌مه‌رجێك بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانی ئیعتمادی له‌سه‌ر ئه‌م مووچه بێت به‌ته‌واوی و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری دارایی نه‌بێت.
* دایك: ده‌توانێت سودمه‌ندبێت، وه‌ك میراتگر به‌مه‌رجێك، بێوه‌ژن بێت، یان ته‌لاَقدراو.
له‌ماده‌ی پازده‌هه‌م ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌كاتی گیانله‌ده‌ستدانی فه‌رمانبه‌ر میراتگره‌كانی قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه به‌بڕی 20 ملیۆن دینار.
دڵشاد شه‌عبان، په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی كه پڕۆژه‌كه‌ی له لایه به (باس)ی راگه‌یاند: پڕۆژه‌كه ئاماده‌كراوه و بڕیاره له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی تربه تایبه‌ت قانونی خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق تێكه‌ڵ بكرێت و له‌م هه‌فتیه له لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆی له سه‌ر بكرێت.
وتیشی: “به‌م نزیكانه له نێو به‌رنامه‌ی كار داده‌نرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه 24 مادده‌یه ره‌نگه گۆڕانكاری تێدا بكرێت و باشتر بكرێـت”.
به‌پێی پرۆژه‌كه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی یاساكه هه‌موو میلاكاتی به‌شی مووچه و خانه‌نشینی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به هه‌موو ئیمتیازاته‌كانه‌وه ده‌گوزارێته‌وه بۆ سه‌ر میلاكی ده‌سته‌ی سندوق.
دڵشاد شه‌عبان سه‌باره‌ت به ئامانجیان له‌و پرۆژه‌یه، وتی: “ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه قانونێك هه‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینان بكرێت، تائێستا ئه‌و قانوونه نیه، پاشانیش سندوقێك داده‌مه‌زرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گیرێت ده‌خرێته ئه‌و سندوقه و پاشان به‌شێك له‌و پاره‌یه به فه‌رمانبه‌ر ده‌درێته‌وه كه خانه‌نشین ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه پاره‌ی تر وه‌ك به‌خشین و خێرخوازیش بخرێته نێو سندوقه‌كه، وتیشی: “به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ی به ناوی بڕینی خانه‌نشینی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت ده‌بێت بخرێته سندوقه‌كه، هه‌روه‌ها له كاتی كۆچكردنی فه‌رمانبه‌ریش 20 ملیۆن دینار له سندوقه‌كه ده‌درێته‌ی كه‌سوكاری فه‌رمانبه‌ره‌كه”.
سندوقی مووچه و خانه‌نشینی له كوردستان داده‌مه‌زرێت
به‌پێی پڕۆژه یاسایه‌ك، سندوقی مووچه و خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت له‌كاتی گیانله‌ده‌ستدانی فه‌رمانبه‌ریش، میراتگره‌كانی به‌بڕی 20 ملیۆن دینار قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه. په‌رله‌مانتارێكیش گرنگی پڕۆژه‌كه ده‌خاته‌روو.