ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم، دووه‌م كۆنفراسی گه‌شتوگوزار به دروشمی (بوژانه‌وه‌ی گه‌شتو گوزار ، بایه‌خدانه به‌ئاینده) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و ما‌و سێ رۆۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه ژماره‌یه‌ك زۆر له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌یبوون، عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: یه‌كێك له كۆڵه‌كه ئه‌ساسیه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حه‌وته‌م بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاته‌كه‌مان بوو، ئه‌ویش خۆی له پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ ده‌بینێته‌وه، له‌و پێناوه‌دا به‌باشمانزانی گه‌شتوگوزار له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی جیا بكه‌ینه‌وه و ده‌سته‌یه‌ك دروست بكرێت، تاكو بتوانێ رۆڵی خۆی له بوژانه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی بواری گه‌شتوگوار ببینێت، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بكرێت، تاكو بتوانن ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه ،ئه‌نجام بده‌ن.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كوردستان وڵاتێكه له‌رووی سروشتیه‌وه وڵاتێكی گه‌شتوگوزاره و له‌رووی ئه‌من و ئاسایش كێشه‌مان نیه ، به‌ڵام تائێستا ژێرخانێكی وانه‌بوه تاكو بتوانین ئه‌وه‌ی هه‌یه سودی لێوه‌ر بگرین و به‌ره‌رو پێشی ببه‌ین، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانه‌مان كه بواری ژێرخانی گه‌شتوگواز وه‌ك رێگاوبان و كاره‌با و ئاو و كادیری بوار گه‌شتگوازر په‌ره پێبده‌ین بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته به‌رامه‌یه‌ك دابندرێ.
روونیشیكرده‌وه: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان قه‌رزی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌مه‌ودا پێویسته ئه‌و قه‌رزه بۆ گه‌شتوگوزاریش فه‌راهه‌م بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوكاری خه‌ڵك بكه‌ن له‌و بواره كاربكات ، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌م كۆنفرانسه‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر بواره‌كانی گه‌شتوگوزار بكرێت و ئێمه‌ش وه‌ك حكومه‌ت پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ن ، وه‌ك به‌شێكی گرنگ له ئابوری وڵات سه‌یری ده‌كه‌ین.
عیماد ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: پێویسته له‌و كۆنفرانسه ماسته‌رپلانێك بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم دابندرێت، بۆ بایه‌خدانی زیاتر به شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌كان، ئه‌ویش به‌هامه‌هه‌نگای كادیرای خۆمان و كۆمپانیای پسپۆری بیانی ، چونكه ئێمه شوێنی مێژوویی و وئایینی و ئاو و هه‌وایه‌كی له‌بار مان هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی: مه‌رج نیه له‌م كۆنفرانسه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ئامانجه‌كان بێته دی ، چونكه پێویستی به‌كات و به‌رنامه‌ی كورت خایه‌ن و دریژخایه‌ن هه‌یه ، تاكو بتوانین ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه، بۆئه‌مه‌ش پێویسته هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هاوكاربن.
هه‌رله‌و كۆنفرانسه هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر پێشكه‌شكرا ، دواتر فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار و شوێنه گه‌شتیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشاندرا.
بڕیاریشه له‌ماوه‌ی سێ ر‌ۆژی كۆنفرانس چه‌ندین پێشنیار و راسپارده به‌مه‌به‌شستی به‌ره‌و پێشبردنی گه‌شتوگوزار ئاماده‌بكرێت و بۆلایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رز بكرێته‌وه.
سەرچاوە: خەندان