وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایدەگەیەنێ هەرێمی كوردستان رۆژانە 240 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی بەندەری جەیهان دەكات و 25هەمین كەشتی ئەو نەوتەش بەمەبەستی فرۆشتن باركراوە.
ئەنادۆڵ لەزاری تانەر یەڵدز وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا بڵاویكردەوە: بڕیاربوو رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەندەری جەیهان بكرێت، بەڵام حاڵی حازر ئەو رێژەیە بۆ ٢٤٠ هەزار بەرمیل زیادیكردوەو تا دوێنێ ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كراوە و ٢٥هەمین كەشتیش باركراوە.
یەڵدز ئەوەشی خستوەتەڕوو: هەبوونی تیرۆرستانی داعش لە موسڵ و دەورووبەری كەركوك كاریگەری لەسەر پڕۆژە جیاجیاكان لەو ناوچەیە كردووە، بەڵام ناردنی نەوتی كوردستان بۆ توركیاو رەوانەكردنی بۆ بازاڕە جیهانییەكان بەبێ كێشە بەردەوامە، سەرەتا چەند كێڵگەیەكی نەوت كەوتبونە دەستی داعش، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكراونەتەوەو ئەمەش بووەتە هۆی زیاد بوونی رێژەی هەناردەكردنی نەوت كە پێشتر رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل هەناردە دەكرا، بەڵام حاڵی حازر ئەو رێژەیە بۆ ٢٤٠ هەزار بەرمیل زیادیكردوەو تادوێنێ نزیكەی ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت باركراوەو ٢٥هەمین كەشتیش بەڕێكەوتووەو بۆ ئەوەی بەبێ كێشەو گرفت بگاتە شوێنی مەبەست و ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارە.
باسی لەوەشكردوە لەم رۆژانەدا كە پێویستی عیراق بەداهاتی زیاتر هەیە توركیاش ئامادەیە حەوت ئەوەندەی ئەو رێژەیە كە لەم رۆژانە هەناردە دەكات، بنێرێتە بازاڕەكانی جیهان.