لەھەرێمی کوردستاندا 8 ژووری بازرگانی ھاوبەش و 3 سەنتەری کار ھەیە, کە لەدوای ساڵی 2010ەوە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە, بەڵام لەدوای ھێرشی چەکدارانی دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) بۆسەر بەشێک لەناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان تەنیا 1 مۆڵەت دراوە.
ئەحمەد حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە (باسنیوز)ی راگەیاند ‘بەپێی یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2010ی پەرلەمانی کوردستان, مۆڵەت بە کردنەوەی سەنتەر و ژوورە بازرگانییە ھاوبەشەکان دەدەن’.
ئەحمەد حوسێن روونیشی کردەوە ‘ئەمساڵ تەنیا 3 مۆڵەت دراوە بۆ کردنەوەی 2 ژووری بازرگانی ھاوبەش و 1 سەنتەری کار, دوا مۆڵەتیش 16/6ی ئەمساڵ بووە، دوای ئەو رێکەوتە ھیچ مۆڵەتێک نەدراوە و داوای کردنەوەی ژووریش پێشکەش بە وەزاتمان نەکراوە’.
ئەحمەد حوسێن گووتیشی ‘ئەم سەنتەر و ژوورە بازرگانییانە بەگشتی کاریان دروست کردن و پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانییە لەنێوان ھەردوولا و و ھێنانی کۆمپانیایە بۆ ھەرێمی کوردستان’.