بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، خواست لەسەر شووتی لە ھەرێمی کوردستاندا ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیادبوونە، ئەگەرچی ساڵی 2007 بەرھەمی ناوخۆی شوتی 50% زیاتری پێویستی ناوخۆی پڕکردووهتەوە، بەڵام ساڵ بە ساڵ ئەم رێژەیە بەرز و نزمی دەکات و جێگیر نابێت.
ھەر بەپێی ھەمان سەرچاوە کە وێنەیەکی دراوەتە تۆری ھەواڵی (باسنیوز) ساڵی 2007 بڕی 68 ھەزار و 957 تۆن شووتی بەکاربراوە، کە 32 ھەزار و 431 تۆنی ھاوردە بووە واتە رێژەی 47%, 36 ھەزار و 526 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە رێژەی 53%.
زیاد بوونی شووتی ناوخۆ بە ڕێژەی 21%
ساڵی 2008 بڕی 68 ھەزار و 779 تۆن شووتی بەکاربراوە, بڕی 17 ھەزار و 619 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە رێژەی رێژەی 26%, بڕی 51 ھەزار و 160 تۆنیش شووتی ناوخۆ بووە, واتە شووتی ناوخۆ رێژەی 74%ی پێویستی ناوخۆی پڕکردووهتەوە.
ساڵی 2009 ھاوکێشەکە پێچەوانە بووەوە
ساڵی 2009 بڕی شووتی بەکاربراو بووە بە 53 ھەزار و 48 تۆن, بڕی 41 ھەزار و 776 تۆنی شووتی ھاوردەکراو بووە, واتە بەبەراوورد بە ساڵی 2008 رێژەی شووتی ھاوردە 58% زیادی کردووە, بڕی 11 ھەزار و 273 تۆنیش بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە رێژەی 354% بەرھەمی ناوخۆ کەمی کردووە.
بەرزبوونەوەی رێژەی بەرھەمی ناوخۆ
ساڵی 2010 بڕی شووتی بەکاربراو 80 ھەزار و 456 تۆن بووە, بڕی 58 ھەزار و 378 تۆنی شووتی ھاوردە بووە, بڕی 22 ھەزار و 77 تۆنیش بەرھەمی ناخۆ بووە, واتە رێژەی بەرھەمی ناوخۆ بەبەراورد بە ساڵی 2009 نزیکەی 50% زیادی کردووە, ساڵی 2011 بڕی شووتی بەکاربراو بووە بە 67 ھەزار و 923 تۆن, واتە بەبەراورد بە ساڵی 2010 زیاتر لە 12 ھەزار تۆن شووتی کەمتر بەکاربراوە, لەم رێژەیە 38 ھەزار و 293 تۆنی شووتی ھاوردەکراو بووە, واتە رێژەی 52% ھاوردەکردن کەمی کردووە, بڕی 29 ھەزار و 630 تۆنیش شووتی ناوخۆ بووە, واتە رێژەی 25 بەرھەمی ناوخۆ زیادی کردووە.
ساڵی 2012 شووتی ناوخۆ زیاتر 50ی پێویستی پڕکردووهتەوە
ساڵی 2012 بڕی شووتی بەکاربراو بووە بە 67 ھەزار و 48 تۆن, بڕی 22 ھەزار و 851 تۆنی شووتی ھاوردەکراو بووە, بڕی 44 ھەزار و 197 تۆنیش بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە بەرھەمی ناوخۆ بەبەراورد بە ساڵی 2011 رێژەی 33% زیادی کردووە, ساڵی 2013 بڕی شووتی بەکاربراو بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بووە بە 101 ھەزار و 551 تۆن, لەم رێژەیە بڕی 42 ھەزار و 81 تۆنی ھاوردە و بڕی 59ھەزار و 470 تۆنیش شووتی ناوخۆ بووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە 156-18 ھاوردەکردنی شووتی قەدەخەکردووە, چونکە لەو کاتەدا شووتی ناوخۆ پێدەگات, بەڵام ئەمساڵ بەھۆی زۆری بەرھەمی ناوخۆ ئەم کاتە درێژ کرایەوە و دواتر لە 259 بڕیاردرا, تەنیا سلێمانی بۆی نەبێت شووتی ھاوردە بکات و شارەکانی ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان بە پێی پێویستی خۆیان شووتی ھاوردە بکەن, ھەروەھا بڕیاریش درا لە دوای 1510 ھاوردە کردنی شووتی ئاسایی ببێتەوە.