سلێمانی‌: له‌ماڵێكدا ده‌ست به‌سه‌ر 53 كیلۆگرام گۆشتی‌ هیندی‌ قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گیرێت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌ست به‌سه‌ر 53 كیلۆگرام گۆشتی‌ هیندی‌ قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن‌و خاوه‌نه‌كه‌شی‌ ده‌ده‌نه‌ دادگا.
عوسمان ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ سلێمانی‌، رایگه‌یاند: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاسایشی‌ ئابوری‌ زانیاریان پێدان كه‌ له‌ماڵێكدا گۆشتی‌ قه‌ده‌غه‌كراو هه‌یه‌، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ‌ چونه‌ ماڵه‌كه‌ كه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ركارێزبوو، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 53 كیلۆگرام گۆشتی‌ قه‌ده‌غه‌كراوی‌ هیندیدا.
وتیشی‌: “به‌پێی‌ هه‌موو رێنماییه‌ ته‌ندرووستییه‌كان ئه‌و گۆشته‌ی‌ ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتووه‌ ناشێت بۆ به‌كارهێنانی‌ مرۆڤ”.
عوسمان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: دوێنێ‌ شه‌ویش ئاسایش توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر دوو كارتۆن جگه‌ری‌ به‌ڕازیلی‌ كه‌ ناشێت بۆ به‌كارهێنانی‌ مرۆڤ.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیته‌ی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: خاوه‌نی‌ ئه‌و گۆشته‌ ده‌درێت به‌ دادگا‌و به‌پێی‌ یاسا سزا ده‌درێت‌و گۆشته‌كه‌شی‌ له‌ناوده‌برێت.
سەرچاوە : خەندان