رۆژی سێشەممە (21/10/2014) نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی لەگەڵ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕیچارد ئۆته‌وه‌ی و ئه‌ندامێتی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پارتی پارێزکاران و كرێكارانی به‌ریتانیا کۆ بوویەوە.
لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتوە، نه‌وشیروان مسته‌فا گوتویه‌تی كه سیاسه‌تی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه ئه‌نجامی نابێت و هه‌رێمی كوردستان ناچار نابێت ڕازی بێت به سیاسیه‌تی به‌غدا.
نه‌وشیروان مسته‌فا سوپاسی هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێم كرد و جه‌ختی له پێویستیی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه و ڕاهێنان و به دامه‌زراوه‌یی كردنیان كرده‌وه.
لە دریژەی دانیشتەکەدا نه‌وشیروان مسته‌فا، باسی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدای له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووه و بە شانده‌كه‌ی گوتوە’ده‌بێت سیاسه‌تی بڕینی بودجه و سزادانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی بێت، چونكه هیچ ئه‌نجامێكی نابێت’ ئه‌وه‌شی به‌نمونه هێنایه‌وه كه چۆن دوای ڕاپه‌ڕین، ڕژێمی به‌عس ئابڵوقه‌ی ئابووری خسته سه‌ر كوردستان، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی دروستبوونی حكوومه‌ت و دامه‌زاروه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.