ئه‌مینداری لیژنه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری نێوان ئێران‌و عێراق، داوا له‌وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان ڕو له‌بازاڕه‌كانی عێراق بكه‌ن، ده‌شڵێت، هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌ساڵی ڕابردودا (13) ملیار دۆلاربوه.
ماڵپه‌ڕی (وای نیوز) بڵاویكرده‌وه، (ڕۆسته‌م قاسمی) ئه‌مینداری لیژنه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری نێوان ئێران‌و عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌های هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌ساڵی ڕابردودا (13) ملیار دۆلاربوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌داهاتودا به‌های هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق بگاته (25) ملیار دۆلار، چونكه له‌ئێستادا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م حكومه‌تی ئێران‌دا نیه، بۆئه‌وه‌ی كاڵاكانی هه‌نارده‌ی عێراق بكات، داواش له‌وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا بكه‌ن.
(ڕۆسته‌م قاسمی) وتیشی:”له‌قۆناغی ئێستادا بونی گروپی تیرۆرستی داعش له‌عێراق تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات دروستكردوه”.