ئه‌سه‌د بودجه‌ی (2015) ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

(به‌شار ئه‌سه‌د) سه‌رۆك كۆماری سوریا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوی پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد.
ئاژانسی (سانا) بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكی سوریا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2015)ی ته‌واو كردوه‌‌و به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی سوریای كردوه‌.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سته‌ی حكومی سوریا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2015)ی سوریای داڕشتوه‌‌و بودجه‌كه‌ به‌ (1554) ملیار لیره‌ی سوری خه‌مڵێندراوه‌.
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌، په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی‌و پیشه‌سازی‌و ئابوری سوریا‌و به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی هاوڵاتیانی سوریا، له‌ئه‌وله‌ویه‌تی پرۆژه‌یاسای بودجه‌دایه‌، له‌كاتێكدا چه‌ندین پارێزگا‌و شاری سوریا، له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددا نین‌و له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.