داهاتی‌ ڕۆژانه‌ی سێ‌ ملیار و 600 ملیۆن كەس كه‌متر له‌دو دۆلاره‌

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، سێ‌ ملیار‌و (600) ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا داهاتی‌ ڕۆژانه‌یان كه‌متره‌ له‌دو دۆلاره‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (RT) له‌زاری‌ (بان كی‌ مۆن) ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ملیارێك‌و (200) ملیۆن كه‌س داهاتی‌ ڕۆژانه‌یان كه‌متره‌ له‌دۆلارێك، به‌ڵام دوملیارو (400) ملیۆن كه‌س داهاتیان كه‌متره‌ له‌دو دۆلاره‌.
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان باسی‌ له‌وه‌شكرد، پلانێكیان داناوه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ هه‌ژاری دوای‌ ساڵی‌ (2015) كاری‌ سه‌ره‌كیشیان چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ هه‌ژاری‌ ده‌بێت.