ئەمرۆ، دووشەمە 20ـ10ـ2014 مووچەی دوو مانگی چاودێری خێزان لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی تۆری پارستنی كۆمەڵایەتی سلێمانیو بانكی كوردساتەوە دابەشدەكرێت.
بەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی سلێمانی داوا لە سەرجەم سوودمەندانی مووچەی چاودێری خێزان جگە لە (بێوەژن) دەكات كە سەردانی بانكی كوردسات بكەن بەمەستی وەرگرتنی مووچەی مانگەكانی (7 ـ 8) كە ئێستا دابەشكردنی مووچەكە دەستی پێكردووە.
هەروەها سوودمەندانی (بێوەژن) دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكەیان، پێویستە هەر سوودمەنێك ناسنامەی باری شارستانیو ناسنامەی هاوكاری وەرگرتنەكەی پێی بێت بەمەبەستی ئەنجامدانی (برحیاتی) كە ساڵانە بۆ سودمەندانی چاودێری خێزان ئەنجامدەرێت.
بە پێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێریو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی تا ئێستا (31) هەزارو حەوت سەدو نۆ كەس لە سنوری پارێزگای سلێمانی سوودمەندبوون لە موچەی چاودێری خێزانو لەو رێژەیەش (14)و شەش سەدو هەژدە سوودمەند لە سنوری شاری سلێمانیدایە.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێریو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ـ سلێمانی