كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه، هه‌ندێك له به‌ڵێنده‌ره‌كانی هه‌رێم كوردستانیان جێهێشتووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌یان هه‌بووه.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له كێڵگه‌ی تاوكێ له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات، رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی دروستكردنی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی كێڵگه‌ی تاوكێ به بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان- توركیاوه له ئه‌مساڵدا ته‌واو ده‌بێت و ده‌توانرێت نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یه له‌رێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده بكرێت.
دی ئێن ئۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پلانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یه له 90 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی وازهێنانی ژماره‌یه‌ك به‌ڵێنده‌ری كۆمپانیاكه كه به‌هۆی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه.
كۆمپانیای نه‌وتی دی ئێن ئۆی نه‌رویجی، له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و به‌پێی ئاماری كۆمپانیاكه‌ش رۆژانه 90 هه‌زار به‌رمی له‌و كێڵگه‌یه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت و 20 هه‌زار به‌رمیلیش له ناوخۆدا ده‌فرۆشرێت.
NRT