لە لایەن لیژنەی بە دواداچونی دانانی كامێرای چاودێری، سەرجەم شوێنە گشتی و تایبەتی و گەشتیارییەكان ئاگاداركرانەوە كە بە پێی رێنماییەكانی تایبەت بە دانانی كامێرای چاودێری، لە رووكاری دەرەوە و ناوەوەی بینا و باڵەخانەكانیاندا كامێرای چاودێری دابنێن، و بە پێچەوانەوە لە بەرامبەر پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان، شوێنەكان رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی و غەرامە كردن و دەبنەوە .
بە پێی ئاماری كارو چالاكییەكانی لیژنەكە لە بەرواری 16)/6-1610/2014)، 203 سەردانیان كردووە (4) پسوڵەی سەرپێچییان بۆكراوە و ، 12 شوێنیش پابەندی سەرجەم مەرج و رێنماییەكان بوون، و شوێنەكانی تریش ئاگاداركراونەوتەوە كە لەماوەیەكی دیاریكراودا پابەندیمەرج و رێنماییەكان بن.
سەریاس ئەنوەر سەرۆكی لیژنەكە دەربارەی كارو ئامانجی لیژنەكە رایگەیاند : لە پێناو پاراستنی ئاسایشی شوێنە گشتییەكان ، سەردانی دامودەزگا حكومی وئەهلی و شوێنە گشتی یەكان دەكەین بۆ ئەوەی بەپێی پێداویستی شوێنەكان كامێرا لەبیناو باڵەخانەكان دابنێرێت و شوێنی كاركردنیان پارێزراوبێت.
دەربارەی دانانی كامێرای چاودێری لە بەنزینخانەكاندا سەرۆكی لیژنەكە ووتی: هەر بەنزینخانەیەك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبێت جگە لە غەرامە كردن بڕی ئەو سوتەمەنی لێ دەبڕێت كە رۆژانە پێیان دەدرێت.
لیژنەی كامێرایی چاودێری یە كێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ، ڕۆژانە سەردانی شوێنە گشتی و تایبەتیەكان دەكەن بۆ پێدانی ڕێنمایی دانانی كامیرَایی چاودێری لە پێناو پاراستنی شوێنەكەكان لەكاتی ڕووداوی نەخوازراودا ، ئەندامانی لیژنەكە پێكهاتووە لە نوێنەرانی (قائیمقامییەتی سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزار ، دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكاو و ئاسایشی سلێمانی) .