هه‌رچه‌ند ئه‌مساڵ به‌به‌راود به‌ساڵانی پێشوو، به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رهه‌می هه‌نگوین زیادی کردوه، به‌ڵام داواکارییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌رنییه‌و، ئه‌مه‌ش هه‌نگه‌وانانی نیگه‌ران کردووه.
(حمدامین حسێن)یه‌کێک له‌هه‌نگه‌وانی بناری قه‌ندیل به(باس‌نیوز)ی راگه‌یاندوە: هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ به‌رهه‌می زۆری هه‌نگوینمان هه‌بووه، به‌ڵام داواکاری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نیه‌و، ته‌نانه‌ت به‌هۆی نه‌فرۆشتنیه‌وه ئه‌مساڵ نرخه‌که‌شی زانراو نیه.
هه‌روه‌ها وتیشی: ساڵانی رابردوو به‌رهه‌مه‌کانمان ره‌وانه‌ی سوریا و تورکیا‌و ناوچه‌کانی موسڵ ئه‌کرا. به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی شه‌ری داعشه‌وه ئه‌و ڕێگایانه گیراون، بۆیه به‌رهه‌مه‌کانمان داواکارییان له‌سه‌رنیه.
هه‌نگوینی بناری قه‌ندیل به یه‌کێک له‌باشترین هه‌نگوینی کوردستان داده‌نرێت وله‌پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا زۆربه‌ی جار پله‌ی یه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنێت.