” بێكاربونی كارمەندانی كەرتی تایبەت بۆ 50% بەرزبووە”

بەهۆی قەیرانی دارییەوە كۆمپانیاكان زۆربەی كارمەندەكانیان ڕەوانەی ماڵەوە كردووە و بەپێی زانیاریەكانی وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستانیش 50% كارمەندانی كۆمپانیاكان نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە.
 یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران لە لێدوانێكدا بە سایتی ژوری بازرگانی سلێمانی وت” ئەمساڵ ساڵێكی بێشانسی بوو بۆ كارمەندانی كەرتی تایبەت .
وتیشی: ئەو كەسانەی لە خالە سنوریەكان كاریاندەكرد چاویان لە ئاڵوگۆری بازرگانی بوو بەڵام قەیرانی دارای كاریگەری زۆری هەیە”.
رونیشیكردەوە” 50% كارمەندانی كەرتی تایبەت لەئێستادا بێكاربون و لەلایەن كۆمپانیاو وەبەرهێنەرەكانەوە زۆر بێ‌ منەتانە نێردراونەتەوە بۆماڵەوە”.
كێشەی نێوان هەرێم و عێراق بوە هۆی نەناردنی بودجەی هەرێم كەماوەی زیاتر لە 9 مانگە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بودجەی هەرێم نەنێردراوە و كاری كردۆتە سەر كەرتی تایبەت و فەرمانبەران.