بەرهەمی نوێی ئەپڵ و ئاپاد

كۆمپانیای ئەپڵ لە بۆنەیەكی نوێدا لە كوپەرتینۆ لە كالیفۆڕنیا پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێكی نوێ لادا كە ئەوانیش ئایپاد ئێر 2 و ئایپاد مینی 3 و ئایماك و ئایماك مینی و چەند خزمەتگوزاریەكی نوێن.
بەرهەمە نوێیەكانی ئەپڵ و تایبەتمەندییەكانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1-    ئاپڵ ئایپاد ئێر 2
قەبارەی شاشە: 9.7 ئینج  (هەروەها تەنها 6.1 ملیمەتر ئەستورە)
چڕی پیكسڵ: نیشاندانی شاشەكە بە ریتینا ناسراوە كە 2048 بە 1536 پیكسڵەو چڕی پیكسڵ لە ئینجێكدا 263 پیكسڵَە.
كێش: 444 گرام
سیستمی كارگێری: iOS 8.1
پرۆسێسەر: A8X (دوو ناوكی) كە 40% خێراترە كەوەی پێش خۆی (بنیاتی پرۆسێسەر 64 بیتە)
ڕام: 1 گێگابایت
بیرگە: 16 گێگابایت، 32 گێگابایت، 128 گێگابایت
كامێرای دواوە: 8 مێگاپیكسڵ كە دەتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی فوڵ ئێچ دی (1080پیكسڵ) تۆمار بكات
باتری: 8600 میلی ئەمپێر
نرخ: جۆری وای فای 16 گێگابایت 499 دۆلارو 32 گێگابایت 599 دۆلارو 128 گێگابایت 699 دۆلار. وە جۆری (Cellular) كە سیم كارت دەخوێنێتەوە 130 دۆلار دەچێتە سەر هەریەك لەوانەی سەرەوە.
2-    ئایپاد مینی 3
قەبارەی شاشە: 7.9 ئینج
چڕی پیكسڵ: ڕوونی شاشە 2048 بە 1536 پیكسڵەو ژمارەی پیكسڵ لە ئینجێكدا 324 پیكسڵە
كێش: 341 گرام
سیستمی كارگێڕی: iOS 8.1
پرۆسێسەر: A7 ، دوو ناوكی
ڕام: 1 گێگابایت
بیرگە: 16 گێگابایت، 32 گێگابایت، 128 گێگابایت
كامێرای دواوە: 5 مێگاپیكسڵ كە دەتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی فوڵ ئێچ دی (1080پیكسڵ) تۆمار بكات
كامێرای پێشەوە: 1.2 مێگاپیكسڵ كە دەتوانێت ڤیدیۆ بە كواڵیتی 720 پیكسڵ تۆمار بكات
باتری: 6740 میلی ئەمپێر
نرخ: جۆری وای فای 16 گێگابایت 399 دۆلارو 32 گێگابایت 499 دۆلارو 128 گێگابایت 599 دۆلار. وە جۆری (Cellular) كە سیم كارت دەخوێنێتەوە 130 دۆلار دەچێتە سەر هەریەك لەوانەی سەرەوە.
لەو زانیاریانەی دیكە كە لە بۆنەكەدا باس كران:
•    ئەپڵ ئایماك و ئایمان مینی ڕاگەیاند كە ئایماك شاشەیەكی 27 ئینجی هەیەو خاوەنی بەرزترین پیشاندانە بەڕوونی (2880 بە 5120) پیكسڵ و نرخەكەشی 2500 دۆلارە وە لەم ڕۆوە دەخرێتە بازاڕەوە.
•    لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا ڕێژەی بەكارهێنەرانی وەشانی ئای ئۆ ئێس 8 گەشتووەتە %48 لەكاتێكدا كە تەنها 25%ی بەكارهێنەرانی ئەندرۆید وەشانی 4.4 (كیت كات) بەكاردەهێنن.
•    لەگەڵ دەرچوونی یەكەم ئایپاد لە 2010 ەوە تا ئێستا، كۆمپانیا ئەپڵ 225 ملیۆن ئایپادی فرۆشتووە.
•    خزمەتگوزاری نوێی ئەپڵ پەی كە بەهۆیەوە دەتوانیت ئایفۆن 6 و 6 پڵەس و ئایپاد ئێر 2 و مینی 3 وەك كرێدیت كارت  بەكاربهێنێت. ئەپڵ دەڵێت 500 بانكی جیهان پیشتگیری ئەو خزمەتگوزاریە دەكەن. خزمەتگوزاریەكە لە 20 ئەم مانگە (دووشەممە) بەردەست دەبێت بۆ بەكارهێنەرانی.
•    كامێرای ئایپاد ئێر 2 دەتوانێت ڤیدیۆی (timelaps) تۆمار بكات واتە خێراكردن و خاوكردنەوەی تۆماری ڤیدیۆیی كامێراكە توانای گرتنی 120 وێنەی هەیە لە چركەیەدا.
•    بەكارهێنەر دەتوانێت لە سبەینێتەوە داواكاری پێش خستنە بازار بۆ ئایپادە نوێیەكان تۆمار بكات و لە هەفتەی داهاتووەوە بەرهەمەكان دەگوازرێنەوە بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان.
•    نرخی ئایپادەكانی پێشوتر بە جیاوازی 100 دۆلار لە ئایپادە نوێیەكان هەرزانتر دەخرێنە بازاڕەوە.
•    هەردوو ئایپادە نوێیەكە تایبەتمەندی پەنجەمۆر لەخۆدەگرن.