مۆترۆلا و گوگڵ ئەم مۆبایلەیان بەرهەمهێنا

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ ده‌كه‌ن له‌ كۆتایدا به‌بێ ئاماده‌كردنی هیچ بۆنه‌یه‌ك و به‌بێده‌نگی هه‌ردوو كۆمپانیای مۆترۆلاو گوگڵ مۆبایله‌كه‌یان به‌ جیهان ناساند كه‌ نرخه‌كه‌ی 650 دۆلاره‌، ئه‌م مۆبایله‌ ئاوی تی ناچێت و ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ گالاكسی به‌ كورتی، ئه‌وه‌ پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی باشتره‌.
گالاكسی 5 پڕۆسێسه‌ری 801 ی له‌سه‌ره‌ گووگڵ نێكسه‌س پرۆسێسه‌ری كوادكۆر 805 له‌سه‌ره‌.
باتری گالاكسی ئێس 5 . 2,800 میلی ئه‌مپێره‌ له‌كاتێكدا كه‌ گوگڵ نێكسه‌س باتری زیاتره‌ كه‌ تواناكه‌ی 3,220 میلی ئه‌مپێره‌.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌:
1- شاشه‌كه‌ی 596. ئینجه‌
2- باتریه‌كه‌ی 3220 میلی ئه‌مپێره‌
3- كامێره‌ی دواوه‌ی 13 مێگاپیكسڵه‌ و كامێرای پێشه‌وه‌ی 2 میگاپێكسڵه‌
4- خێرایه‌كه‌ی كواڵكۆم سناپدراگۆن  805
5- دوو جۆر بیرگه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ یه‌كێكیان 32 گێگابایته‌و ئه‌وی دیكه‌ 64 گێگابایته‌.
لێره‌ش به‌راوردێك له‌نێوان ئایفۆن شه‌ش پڵه‌س و گوگڵ نێكسه‌س ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ لای خه‌ڵكی خۆمان ده‌ركه‌وێت بزانن ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ چۆنه‌. جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نرخی 64 گێگابایتی گوگڵ نێكسه‌س شه‌ش 650 دۆلاره‌ به‌ڵام ئه‌م نرخه‌ له‌ ئایفۆنی 6 پله‌س 64 گێگابایت نزیكی 805 دۆلاره‌ به‌ڵام له‌لای خۆمان له‌ كوردستان له‌به‌رو ئه‌وه‌ تازه‌یه‌ گرانتره‌ نزیكی 1400 دۆلاره‌.
جیاوازی شاشه‌ و نیشاندانی نێوان نێكسه‌س ٦و ئایفۆن ٦ پله‌س:
له‌ كاتێكدا كه‌ ئایفۆنی شه‌ش پله‌س گه‌وره‌ترین شاشه‌یه‌ له‌ ئێستادا بۆ ئه‌پڵ قه‌باره‌ی ٥.٥ ئینج ده‌بیت .به‌ڵام گوگڵ نێكسه‌س ٦ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ٥.٩٢ ئنج ده‌بێت.
جیاوازی خێرای نێوان ئایفۆنی ٦ پله‌س له‌گه‌ڵ گوگڵ نێكسه‌س ٦:
خێرای گوگڵ نێكسه‌س شه‌ش كوادكۆر سناپدراگۆن ٨٠٥ و ڕامه‌كه‌ی ٣ گێگابایته‌. خێرای ئایفۆنی شه‌ش پله‌س A8 كه‌ ئه‌پڵ خۆی دروستی ئه‌كات وه‌ ڕامه‌كه‌ی ته‌نها ١ گێگا بایته‌.
جیاوازی له‌ كامێرا له‌ نێوان ئایفۆنی ٦ پله‌س و گووگڵ نێكزه‌س ٦:
كامێرای پێشه‌وه‌ی گوگڵ نێكسه‌س شه‌ش ٢ مێگاپێكسڵه‌ به‌ شێوازی وێنه‌ی ئۆپتیكه‌ڵ و كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپێكسڵه‌.
كامێرای پێشه‌وه‌ی ئایفۆنی شه‌ش پله‌س ١.٢ مێگا پێكسڵه‌ و كامیرای دواوه‌ی ته‌نها ٨ مێگاپێكسڵه‌.
ئه‌توانن بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م جۆره‌ هانده‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی گوگڵ. 
http://www.google.com/nexus/6 
سه‌یری ئه‌م ڤیدۆیه‌ بكه‌ن بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌ مۆبایله‌كه‌: