به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی هاتوچۆ و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی توركیا، كه له رۆژی 11 / 10 / 2014 ده‌رچووه؛ ده‌بێت نرخی سوته‌مه‌نی سه‌رجه‌م بارهه‌ڵگره‌كانی ئێران كه به‌خاكی توركیادا تێده‌په‌ڕن چه‌ند به‌رامبه‌ر بكرێت، پاش ئه‌وه‌ی له 10/10/2014 حكومه‌تی ئێران بڕیارێكی هاوشێوه‌ی ده‌ركردووه.
لوتفی ئالوان، وه‌زیری هاتوچۆ و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی توركیا، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕی (480) یۆرۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره توركییه‌كاندا كه به‌خاكی ئێران‌دا به‌شێوه‌ی ترانزێت تێده‌په‌ڕن.
ئالوان وتیشی: “په‌یوه‌ندیمان به تارانه‌وه كردووه، داوامان لێكردوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێكه‌وتنی ئیمزاكراوی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ساڵی 2013، به‌ڵام وه‌ڵامی به‌رپرسانیان له‌ئاستی پێویستدا نه‌بوو، ئه‌وه‌ش پاڵی ئه‌وه‌ی پێوه‌ناین بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پڕاوپڕمان هه‌بێت بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌مان نه‌نایه بڕیاره‌كه‌ی ئێران كاریگه‌ریی ده‌بوو له‌سه‌ر دادوه‌ریی و یه‌كسانیی له كێبڕكێی كۆمپانیا توركییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كانیان”.
بڕیاری ئه‌م دوو وڵاته‌ش له‌بواری بازرگانی نێوانیان، پێده‌چێت سه‌ره‌تای تێكچونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران بێت له بواری بارزگانییدا و گرژیی زیاتر به‌دوای خۆیدا بهێنێت.