ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه: سه‌ره‌ڕای هاوپه‌یمانێتیی جیهانیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، له عێراق بارزگانیی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش ده‌كرێت و له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به چۆنێتیی بازرگانیی نێوان داعش و قاچاخچییه‌كان كردوه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له زاری به‌رپرسانی ئیداری و هه‌روه‌ها بازرگانانه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه: ئه‌و نه‌وته به‌ره‌و توركیا‌و ئێران و سوریا‌و ناوه‌راستی عێراق و هه‌رێم و ته‌نانه‌ت ڕوسیاش ده‌ڕوات، به‌ڵام كۆی پرۆسه‌كه، ته‌نها بازرگانییه.
پارێزه‌ر بێستون حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش، مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه، ده‌یه‌وێت پاره‌ی ده‌ستبكه‌وێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه چه‌ك و كه‌ره‌سته بۆ جه‌نگ بكرێت..
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئاشكرایكرد چه‌ند به‌رپرس و بازرگانێكی كورد رۆژانه نه‌وت به‌شێوه‌ی قاچاخ له‌داعش ده‌كرن و له‌ماوه‌ی رابردودا 2 هه‌زار ئۆتۆمبیلیان له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتی خاو‌دا له‌سنوری ناحیه‌ی سلێمان به‌گ و دوزخورماتوه‌وه ناردوه بۆ داعش.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی سهرقوئهوسهتیش بڵاویكردۆته‌وه، بازرگانی نه‌وت له‌نێوان داعش و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و بازرگان له‌په‌ره‌سه‌ندندایه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری شه‌لال عه‌بدول قایمقامی قه‌زای خورماتوه‌وه ده‌ڵێت: رۆژانه لهكیڵهگانی سنوری چیای حه‌مرین كهلهژێر ده‌ستی داعشدان ده‌یان تانكه‌ری نه‌وت به‌ناو خورماتوو یان بهنزیكیدا ده‌ڕۆن بۆ هه‌رێمی كوردستان، یان له‌رێگه‌ی گله‌وه به‌ره‌و رۆژئاوابۆ سوریا یان بۆ ناوه‌راستی عێراق ده‌برێن، ته‌نانه‌ت داعش نه‌وتی خاوی ناو ئه‌و بۆریانه‌ی بۆ بێجی وبۆ ده‌ره‌وه‌ش ده‌ڕۆن ده‌بات و ده‌یفرۆشێته‌وه، كهههرتانكهرێك 30 بۆ 36 هه‌زا رلیتری تێدایه به‌نرخی، 10 هه‌زار بۆ 14 هه‌زار دۆلار كه‌نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانه.
به‌وته‌ی قایئمقامی خورماتوو 50 بۆ 100 تانكه‌ر به‌به‌رده‌وامی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌و سوپاوهن ده‌برێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق .
شه‌رقولئه‌وسه‌ت نه‌وتی ژیر ده‌سه‌ڵاتی داعشی له‌عێراق و سوریا به نه‌وتی داعشی ناوبردوه‌و ده‌ڵێت نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانه‌و رۆژانه لێیان ده‌كڕدرێت و به‌نرخی هه‌رزان ده‌نێرێت بۆ وڵاتانی دراوسێ .
داعش جگه‌له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كانه نه‌وتی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وادا گرتوه، ده‌ستیشی به‌سه‌ر پاڵاوگه‌ی بێجیدا گرتوه، ئه‌مه‌ش بهومانایایه به‌خاوی و بهپاڵیوراوی داعش نه‌وت ده‌فرۆشێت.
هاوكات بازرگانێكی كورد به‌ناوی هۆشه‌نگ به‌رزنجی به‌شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندوه به‌شی زۆری ئه‌و نه‌وته‌ی له‌داعش ده‌كڕدرێت بۆ ناوخۆی عێراقه و به‌شێكیشی بۆ توركیا‌و ئێران و هه‌ندێكیشی له‌ریگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ روسیا ده‌برێت .
ئه‌و بازرگانه باسی هه‌رزانی نرخی نه‌وتی داعشی ده‌كات ده‌ڵێت ئێشتا جۆرێك له‌بۆرسه له‌خورماتوو هه‌یه بوه‌ته ناوه‌ندی كه‌ركوك و نهینهواو به‌غدادو و هه‌ولێر و رۆژانه بازرگانی به‌و نه‌وته‌وه ئه‌كرێت و نه‌وت له‌داعش ده‌كڕدرێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای هێرشی هاوپه‌یمانان .
دوای وروژاندن و ئاشكرابونی بازرگانیكردن به‌نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه، باس له‌گرتنه‌به‌ری
باشوری كوردستان و به‌درێژایی 1050 كیلۆ مه‌ترو له رۆژئاوای كوردستان به‌درێژایی سنوره‌كانی هه‌رسێ كانتۆنی جه‌زیره‌و كۆبانی و عه‌فرین، داعش هاوسنورێتی، بهمانایهی ئایا كه‌جیهان خۆی بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌نی داعش ئاماده‌كردوه، كورد‌و باشوری كوردستان چۆن روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه؟
به‌رای پرێزه‌ر بێستون محه‌مه‌د ساڵح، ئاشكرابونی بازرگانی نه‌وت له‌نێوان داعش و چه‌ند كه‌سێك له‌باشوری كوردستان، ده‌ریده‌خات، كورد نه‌ك خۆی بۆ شه‌ری داعش ئاماده نه‌كردوه‌و له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و جه‌نگه درێژخایه‌نه تێنه‌گه‌یشتوه.