بازرگانی ناسراوی كورد‌و خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌سێك كه ناوی ڕاستی خۆی نه‌نوسیوه، له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه تۆمه‌تی بازرگانیكردنی له‌گه‌ڵ شوێنێكی دوژمن داوه‌ته‌پاڵی، نوسیویه‌تی: به‌ری ڕۆژ به‌بێژنگ ناگیرێت‌و با به‌ڵگه‌كان بخاته‌ڕو.
(فاروقی مه‌لا مسته‌فا) له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، هه‌ر كارێك بكه‌ن، به‌ئاشكرا دهیكهنو هه‌ر كه‌سێكیش به‌ڵگه‌ی لایه، با بیداته لایه‌نه یاساییه‌كان.
له‌و نوسینه‌دا هاتووه ((له‌كاتێكدا ئێمه كه هه‌موو كاره‌كانمان ئاشكرایه‌و دروشمی ئه‌وه‌مان به‌رزكردۆته‌وه، هه‌ر كارێك بكه‌ین ئه‌بێ به‌ئاشكرا بێت، به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه بڵێین كه ده‌بێت له‌خزمه‌تی گهلو نیشتمان‌و پێشكه‌وتنیاندا بێت له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا)).
فاروقی مه‌لا مسته‌فا داوایكردوه، نوسه‌ری ئه‌و بابه‌ته به‌ناوی خۆیه‌وه بنوسێت، ئه‌گه‌ر دۆكۆمێنت یا به‌ڵگه‌یه‌كیشی هه‌یه، بیدات به‌لایه‌نه یاساییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردۆته‌وه، به‌ری ڕۆژ به‌بێژنگ ناگیرێت، هیچ هێزێكیش نییه بتوانێت مێژووی تێكۆشان‌و كاره جوانه‌كانی ناشیرین بكات‌و ناویان بزڕێنێت.