وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد، (17) وڵاتی بیانی‌و عه‌ره‌بی، به‌شداری له (41)مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدادا ده‌كه‌ن، كه بڕیاره ڕۆژی (20)ی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات‌و تاوه‌كو ڕۆژی (29)ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح ئه‌لجه‌دید) له‌زاری (جاسم محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشانگه‌و خزمه‌تگوزاریه بازرگانیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، بڕیاره ڕۆژی (20)ی ئه‌م مانگه به‌ئاماده‌بونی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، (41)مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، به‌به‌شداری (17) وڵاتی بیانی‌و عه‌ره‌بی ده‌ست پێبكات‌و تاوه‌كو ڕۆژی (29)ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشانگه‌و خزمه‌تگوزاریه بازرگانیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پرۆسه ئه‌منیه‌كانی به‌غدا، هه‌موو ئاماده‌كارییه ئه‌منیه‌كانی تایبه‌ت بهپێشانگهكهی ته‌واو كردوه.