ساڵانه‌ 150 هه‌زار گه‌نجی ئێران لە بێكاریدا كۆچ دەكەن

به‌گوێره‌ی‌ نوێترین ڕاپۆرتی بانكی‌ جیهانی‌، كه‌ له‌باره‌ی‌ ئابوری‌ ئێرانه‌وه‌ ئاماده‌ی كردوه‌، ئه‌گه‌رچی‌ ئابوری ئێران گه‌شه‌ ده‌كات‌و ڕێوشوێنی‌ پێویست بۆ به‌ره‌وپێشبردنی‌ زیاتری‌ گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ ڕێگر نه‌بوه‌ له‌كۆچكردنی‌ گه‌نجانی‌ بێكاری ئه‌و وڵاته‌.
له‌و ڕاپۆرته‌ی‌ بانكی‌ جیهانیدا كه‌ ماڵپه‌ڕی‌ (جام نیوز)ی‌ ئێرانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ساڵانه‌ (150) هه‌زار گه‌نجی‌ بێكار ئێران به‌جێده‌هێڵن، له‌كاتێكدا ئابوری ئێران له‌بواره‌ جیاوازه‌كانیدا گه‌شه‌ ده‌كات‌و پێشبینیه‌كانیش بۆ ساڵانی‌ (2014 ـ 2015) باس له‌گه‌شه‌كردنی‌ زیاتری‌ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئابوری ئێران گه‌وره‌ترین ئابوری خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ ئه‌فریقایه‌، دوای‌ ئابوری عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌. 
ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ بانكی جیهانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، دانیشتوانی‌ ئێران له‌ئێستادا نزیكه‌ی‌ (78) ملیۆن كه‌سن.